ئینگلتەرا

لینگارد ئاستێكی سەرسوڕهێنەر لە وێستهام پێشكەش دەكات

یاریگا-

جیسێ لینگارد ئەستێرەی یانەی وێستهام كە بە شێوەیەكی خواستن یاری بۆ ئەو یانەیە دەكات لە كاتەوەی پەیوەندی بە ڕیزەكانی وێستهامەوە كردووە ئاستێكی سەرسوڕهێنەری پێشكەش كردووە.

شەوی ڕابردوو وێستهام توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یاریەكە لە وۆلڤەر هامبتۆن بباتەوە و لینگارد توانی گۆڵێك تۆمار بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.

بەپێی تۆڕی سكای سپۆرت لەو كاتەوەی پەیوەندی بە وێستهامەوە كردووە لینگارد بەشداری زۆرترین گۆڵی كردووە لە نێو یاریزانەكانی پریمەرلیگ ، پێش هاری كەینی ئەستێرەی تۆتنهامیشی داوەتەوە.

لینگارد مانچێستەر یونایتدی جێهێشت لە گەڕان بە دوای دەرفەتێكدا تا بتوانێت یاری بكات و خۆی بسەلمێنێت بێگومان ئەوەی لە وێستهام بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button