ئه‌وروپائەفریقائیسپانیائینگلتەرا

کەسێکی نزیک لە محەمەد سەڵاح داهاتووی ئاشکرا دەکات

یاریگا
محەمەد سەڵاح، هێرشبەری میسری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی تاوەکو ئێستا دیار نیە وەرزی داهاتوو لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت یاخود نا، کەسێکی نزیک لەم یاریزانەش باس لە داهاتووی دەکات.

حەمدی نوح ئەو کەسەی کە بۆ جاری یەکەم تواناکانی گۆڵکارە بە تواناکەی فیرعەونەکانی دۆزیەوە لەبارەی داهاتووی دەڵێت ” من نازانم سەڵاح لە داهاتوو دەچێتە ریال مەدرید یوخود بارسێلۆنا، بەڵام من خۆم زۆر بە ئەم یانانە سەرسامم، هەمیشە دڵم لەگەڵ ئەو یاریزانەیە و هەر کاتێکیش ئەو یاریزانە بچێتە ئیسپانیا منیش دڵخۆش دەبم، چونکە خولی ئەم وڵاتەش یەکێکە لە خولە بەهێزەکانی جیهان و ئەوروپا ”.

سەڵاح هاوینی ساڵی 2023 گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول کۆتایی دێت، تاوەکو ئێستاش ئامادەنەبووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بۆیەش دەنگۆیەک هەیە کە دەیەوێت لە داهاتوو یاری بۆ یانەیەکی ئیسپانی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button