ئه‌وروپا

پیپی: ڕۆنالدۆ باشترینی مێژووە

یاریگا-

پیپی پورتوگالی و بەرگریكاری یانەی پۆرتۆی هەمان وڵات پێی وایە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هاونیشتیمانی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە.

پیپی لە چاوپێكەوتنیدا بۆ تۆڕی تۆتۆ مێركاتۆ ووتی: من زۆرسەرسامی كریستیانۆم ، ئەوەش دیار بوو بێگومان هەر لەو كاتەی لە ڕیاڵ بووین ،بەڕای من ئەو باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە.

هەروەها ووتیشی: ئەوەی ڕۆنالدۆ كردوویەتی هیچ كەس نەیكردووە ،ئەو نازناوی بردوەتەوە لە ئینگلتەرا و ئیسپانیا و ئیتاڵیا و هەڵبژاردەی پورتوگال ، ئێمە 10 ملیۆن كەسین ئەو سەركردەمانە و زۆر كەسی تر لەگەڵیەتی.

بۆ بیر هێنانەوە پیپی لەگەڵ پۆرتۆ توانیان یوڤێنتوس لە قۆناغی 16ی چامپیۆنسلیگ بكەنە دەرەوە و خۆیان بگەیەننە قۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button