ئینگڵته‌را

پشێوی و دەمەقاڵێ کەوتۆتە ڕیزەکانی یانەی چێڵسیەوە

Korek Telecom

یاریگا- پشێوی و دەمەقاڵێ بەرۆکی بە ڕیزەکانی یانەی چێڵسی گرتووە و تۆماس توخێلی ڕاهێنەر ناوبژیوانی کردوون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی تێلەگرافی بەریتانی، لە ڕاهێنانەکانی دوێنێی بلووز لە دوای شکستە قورسەکەیان 2-5 لەسەر دەستی وێست برۆمیچ، ئاڵۆزی و دەمەقاڵێ کەوتۆتە نێوانی ئانتۆنی ڕۆدیگێر و کیپای گۆڵپارێزەوە و تا ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە فەرمانی کردووه کە بەرگریکارە هاونیشتیمانییەکەی دەستبەجێ واز لە ڕاهێنانەکانی بهێنێت و بچێت بۆ ژووری جلگۆڕین لەپێناو هێوربوونەوەی دەمارگرژی ئەو دوو یایزانە، کە وەک دەگوترێت؛ گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە زیاتر پەستتر و هەڵچوو بووە و هەر بەو شێوەیەش لە ڕاهێنانەکانی بەردەوام بووە.

لە لایەکیترەوه باس لەوەش دەکرێت کە هەر دوای ئەو دۆڕاندنە قورسە، نێوانی سیزار ئازپیلیکویتا و ڕییس جەیمسی هاوتیمی ئاڵۆزیی تێکەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!