ئه‌وروپائیسپانیا

ئێدین هازارد ئامادەیە

یاریگا
ئێدین هازارد، یاریزانی بەلجیکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەشداری دوایین یەکەی ئامادەکاری یانەکەی کردووە و چاوەڕێ دەکرێت بۆ یارییەکانی داهاتووی یانەکەی ئامادەبێت و هیچ کێشەیەکی نەبێت.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووە، یاریزانەکەی مێرنگی دوای ماوەیەکی زۆر دابڕان بە هۆی پێکان، ئەمڕۆ بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی کرد و هیچ کێشەیەکی بۆ یارییەکانی داهاتووی یانەکەی نابێت، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە بۆ یاری چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەشداری بکات، ئەگەر لەم رۆژانەدا هیچ کێشەیەکی دیکەی بۆ دروست نەبێت.

هازارد دوای پەیوەندی کردنی بە ریزەکانی یانەی ریال مەدرید، زۆربەی یارییەکان بە هۆی پێکان بەشداری نەکردووە و لەو کاتەوە تەنها 25 یاری بۆ یانەکەی کردووە و خاوەنی سێ گۆڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button