ئینگلتەرا

هاری کین بوو بە خاوەنی ژمارەیەکی پێوانەیی لە مێژووی پریمەرلیگ

یاریگا- هاری کینی هێرشبەری یانەی تۆتاهام بەردەوامە لە پیشاندانی ئاستە بەرزەکەی و ئەمڕۆش لە تەنها گێمی یەکەمدا توانی دوو گۆڵ لە یانەی نیوکاسڵ تۆمار بکات لە میانی یارییەکانی هەفتەی 30ی خولی ئینگلیزی.

بەو دوو گۆڵە، ئەستێرە ئینگلیزییەکە کۆی گۆڵەکانی خۆی لە دەرەوەی یاریگای یانەکەی گەیاندە 84 گۆڵ و بە فەرمی بوو بە یەکەمین یاریزان لە مێژووی خولەکە بۆ تاکە یانەیەک ئەو کارە ئەنجام بدات.

هاری کینی تەمەن 27 ساڵ یەکێکە لە ڕیزبەندی 10 گۆڵکارەکەی مێژووی خولی ئینگلیزی بە تۆمار کردنی 162 گۆڵ هاوشان لەگەڵ جێرمان دیفۆ لە پلەی هەشتەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button