ئیسپانیا

لوكاكۆ مەرجێك دادەنێت بۆ پەیوەندیكردنی بە بارسێلۆناوە

Korek Telecom

یاریگا- 

ڕۆمێرۆ لوكاكۆی بەلجیكی و هێرشبەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی دوو مەرج دادەنێت بۆ پەیوەندیكردنی بە بارسێلۆناوە.

سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن لە ئەگەری سەرنەكەوتنی گرێبەستی هالاند ئەوا بارسێلۆنا هەوڵی گواستنەوەی لوكاكۆ دەدات.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكرایكرد لوكاكۆ بیر لە جێهێشتنی ئینتەر ناكاتەوە ، بەڵام ئامادەیە پەیوەندی بە بارساوە بكات ئەگەر یانەكەی بڕیاری فرۆشتنی بدەن.

سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی یانە ئیتاڵیەكە تێیدایە ناچارن هێرشبەرە بەلجیكیەكە بفرۆشن تا لەو قەیرانە ڕزگاریان ببێت.

هەروەها مەرجی لوكاكۆ بۆ پەیوەندیكردنی بە بلاوگراناوە مانەوەی ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەكەیە لە وەرزی داهاتوودا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!