ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

کلینی: من و بوفۆن نابینە کێشە بۆ یوڤێنتۆس

یاریگا-جیۆرجیۆ کلینی بەرگریکاری بەئەزموونی یوڤێنتۆس وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە کە گووایە یانەکە لە هاوینی ئەمساڵدا گرێبەستی ئەو و بوفۆن نوێ ناکاتەوە.

هەردوو یاریزانە مێژووەکەی بیانکۆنێری لە هاوینی ئەمساڵدا گرێبەستەکانیان بەسەردەچێت و دەنگۆی ئەوە هەیە چیتر یانەکە گرێبەستیان بۆ نوێ ناکاتەوە. کاتێکیش لەلایەن دازن ئەو پرسە رووبەرووی جیۆرجیۆ کرایەوە وتی “زۆر سەرمسوڕماوە بەم پڕوپاگندانە لەسەر داهاتووی من. ئەوە کێشە نیە و ئێستاش باسی لێوە ناکەین، من هێشتا بڕیاری خۆمم نەداوە و سەرنجم تەنیا لەسەر ئێستایە نەک داهاتوو. هیچ هەواڵێکیش لە من نابیستن تا کۆتایی وەرز، وە دەبێت بزانین یانەکە بڕیاری چی دەدات بەڵام دڵنیاتان دەکەمەوە لەوەی من و بوفۆن نابینە کێشە بۆ یۆڤی”.

کلینی لە پێکهاتەی سەرەکی یارییەکەی شەوی رابردووی یۆڤی بوو کە تێیدا ٢-٢ بەرامبەر بوون لەگەڵ تۆرینۆ و  جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ئینتەری پێشەنگ بەرزبووەوە بۆ ١٢ خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button