فه‌ره‌نسا

شەڕەکەی نێیمار و جالۆ لە پشت کامێراکان بەردەوام بووە

یاریگا-لە یاری ئێوارەی ئەمڕۆی نێوان پاریس و لیل، شەڕ و پێکدادان روویدا لە نێوان نێیمار داسیلڤا و جالۆی بەرگریکاری لیل لە تونێلی چوونە دەرەوەدا.

هەردوو یاریزان بە کارتی سوور کرانە دەرەوە لە کۆتا خولەکەکاندا، پاش ئەوەی نێیمار پاڵێکی بەو یاریزانەوەنا  و جالۆش بە تۆمەتی کوشتنی کات پاش رووداوەکە.

لەگەڵ ئەوەی نێیمار بە پێکەنینەوە یاریگای جێهێشت بەڵام بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ لە کاتی چوونە دەرەوەی هەردوو یاریزاندا، دووبارە پێکدادان روویداوە و تا کار گەیشتووەتە ئەوەی بە زۆر لەیەک جیاکراونەتەوە و بە زۆر بردراونەتە ژووری خۆگۆڕینی تیمەکانیان.

بەم شكستە، پاریس سێ خاڵ لەدوای لیلی خاوەن پلەی یەکەم دێت بە هەشت هەفتە بەر لە کۆتایی هاتنی خولەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button