ئه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌را

گواردیۆلا: دڵنیاتان دەکەمەوە وەرزی داهاتوو لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەردەوام دەبم

یاریگا
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی هاندەرانی یانەکەی دڵنیا دەکاتەوە وەرزی داهاتوو لەگەڵیان بەردەوام دەبێت.

راهێنەرە کەتەلۆنیەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری فایناڵی جامی ئینگڵاند گووتی ” هیچ شتێک راست نیە کە دەڵێن دەمەوێت وەرزی داهاتوو ببم بە راهێنەری یۆڤێنتۆس، من لێرە زۆر ئاسودەم و بە دڵنیاییەوە وەرزی داهاتووش لێرە دەمێنەوە “.

گواردیۆلا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە گواستنەوەی ئانتوان گریزمان هێرشبەری فڕەنسی گووتی ” دەمەوێت هاندەرانی بارسێلۆنا دڵنیا بکەمەوە کە ئێمە توانای کرینی ئەو یاریزانەمان نیە “.

بابەتی زیاتر

Back to top button