چامپیۆنزلیگ

ڤیدیۆ: گۆڵە ئەفسووناوییەکەی سێ ساڵ بەر لە ئێستای ڕۆناڵدۆ لە تۆڕی یوڤی

یاریگا- ئەمڕۆ سێ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر گۆڵە ناوازەکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە تۆڕی گۆڵی یوڤێنتوس.

سێ ساڵ پێش ئێستا و له بەروارێکی وەک ئەمڕۆدا، لە میانی یاریی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، ئەفسانە پورتوگالییەکە بە لێدانێکی باسکیلی تۆڕی جیجی بوفۆنی هەژاند، لەو یارییەی کە دۆن  هاوڕێکانی ئەوکاتی لە ڕیاڵ توانیان بە سێ گۆڵی بێ وەڵام براوەبن.

دیمەنی لەبیرنەکراوی یارییەکە، چەپڵەڕێزانی هاندەرانی خانمەپیرەکە بۆ کریستیانۆ، کە دواتر ناوبراو ئەوەی بە چرکەساتێکی زۆر تایبەت و لەبیرنەکراو وەسف کرد و سوپاسی کردن بۆ ئەو هەڵوێستە.

– دیمەنی گۆڵەکە:

 

بابەتی زیاتر

Back to top button