ئه‌وروپا

فەرمی: ئەستێرەیەكی پاریس سان جێرمان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو

یاریگا-

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی تووشبوونی ئەستێرەیەكی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

كەمێك پێش ئێستا یانەی پاریس سان جێرمان لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر تووشبوونی ماركۆ ڤێراتیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند دوای ئەنجامدانی پشكنینە پزیشكیەكان و یاریزانەكە بە پێی پرۆتۆكۆڵی تەندروستی لە كەرەنتین دەمێنێتەوە.

بەوەش ئەستێرەكەی پاریس ناتوانێت لە یاری لوتكەی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر بایرن میونشن بەشداری بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button