ئیسپانیا

كەریم بێنزیما خەڵاتێكی دیكەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بەدەستهێنا

یاریگا-

كەریم بێنزیمای فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی خەڵاتێكی نوێی لەگەل یانەكەی بەدەستهێنا.

یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند كەریم بێنزیما بە باشترین یاریزانی مێرینگی بۆ مانگی ڕابردوو دەستنیشانكرا ، دوای ئەوەی توای مانگی ڕابردوو ئاستێكی بەرز لەگەل یانەكەی پێشكەش بكات و شەش گۆڵ تۆمار بكات لە كۆی پێنج یاری لەو مانگەدا.

بێنزیما ڕكابەری هەریەك لە لۆكا مۆدریچ و تۆنی كرۆس و كارلۆس كاسیمیرۆ و ڤینیسیۆس جۆنیۆری دەكرد و لە كۆتاییدا هێرشبەرە فەڕەنسیەكە خەڵاتەكەی بردەوە.

بێنزیما بە تۆماركردنی 17 گۆل كێبڕكێی خەڵاتی گۆڵكاری خولی ئیسپانی دەكات و بە جیاوازی 6 گۆڵ لە لیۆنێل میسی پێشەنگەوە دوورە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button