ئه‌وروپا

پاریس سان جێرمان نرخی مباپێی دیاریكرد

یاریگا-

كیلیان مباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی نایەوێت گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێ بكاتەوە.

بەپێی ڕۆژنامەی لو پاریزیانی فەڕەنسی یانە فەڕەنسیەكە نرخی هێرشبەرەكەی بە 120 بۆ 150 ملیۆن یۆرۆ دیاریكردووە ، هەر یانەیەك بیەوێت بیگوازێتەوە ڕیزەكانی دەبێت ئەو بڕە پارەیە بدات.

لە ساڵی 2017 مباپێ بە بڕی 180 ملیۆن یۆرۆ ناسڕ خلێفی یاریزانە تەمەن 22 سالانەكەی گواستەوە ڕیزەكانی.

شایەنی باسە ڕیاڵ مەدرید هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرە فەڕەنسیەكە دەدات بە ڕاهێنەرایەتیكردنی زەینەدین زێدانی فەڕەنسی.

بابەتی زیاتر

Back to top button