ئه‌وروپا

بلیند تا كۆتایی وەرز دووردەكەوێتەوە

یاریگا-

دالی بلیندی هۆڵەندی و بەرگریكاری یانەی ئەیاكس ئەمستەردامی هەمان وڵات تا كۆتایی وەرز بەهۆی پێكانەوە دووردەكەوێتەوە.

ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو دالی بلیند لە یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر جەبەل تاریق كە بە بردنەوەی هۆڵەندا بە حەوت گۆڵی بێ وەڵام كۆتایی هات تووشی پێكان بوو.

یاریزانە 31 ساڵانەكە ئەمڕۆ ڕایگەیاند كە تووشی پێكان هاتووە لە قولەپێی قاچی چەپی و هەفتەی داهاتوو نەشتەرگەری بۆ دەكرێت.

لە لێدوانیدا كە لە پێگەی فەرمی ئەیاكس بڵاوكراوەتەوە بەرگریكارەكەی ئەیاكس ووتی: ئەگەر شتەكان بە باشی بڕۆن لە ماوەی چاكبوونەوەمدا ئەوا هیوادارم بتوانم لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپادا لەگەڵ هۆڵەندا بەشداری بكەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button