ئیسپانیاگرنگترین

بەپەلە : بەر لە کلاسیکۆ سێرجیۆ رامۆس تووشی پێکان هاتەوە

یاریگا-سێرجیۆ رامۆس کاپتن و ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ریاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکی پڕ سۆزدا دڵتەنگی خۆی نیشاندا و ئاشکرایکرد تووشی پێکان هاتووە. یانەی ریاڵ مەدریدیش دووپاتیکردەوە ناوبراو لە کلاسیکۆ بەشدارنابێت.

سێرجیۆ کە زۆر نابێت لە پێکان گەڕاوەتەوە، لە پێگەی فەرمی خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە  و ئەمە دەقەکەیەتی

چەند هەفتەیەکی قورسم بەڕێکرد، خۆشحاڵانە بۆ چەند رۆژێک هەستم بە باشی کرد بەڵام لە ژیان و لە تۆپی پێشدا هەمیشە بەخت رۆڵێکی گەورە دەبینێت. دوێنی دوای یاریەکە، لە مەشقەکاندا مامەوە بەڵام هەستم بە ئازارکرد و دوای پشکنین، ئەمڕۆ دەرکەوت تووشی پێکانی ماسولکە هاتوو. شتێک کە زۆر ئازارم دەدات ئەوەیە نەتوانم لەم یارمەتی هاوڕێکانم بدەم لەم کاتە چارەنووسازەدا، هەروەها ناتوانم بە خزمەتکردن لەنێو یاریگا چاکە و خۆشەویستی ئێوە بدەمەوە. ناتوانم هیچ شتێک بکەم ئەوە نەبێت  راستگۆیانە قسەتان لەگەڵ بکەم و بەوپەڕی رۆح و توانامەوە هانی تیمەکەم بدەم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button