ئیتاڵیا

دوو یاری داهاتووی یوڤێنتوس چارەنووسی پێرلۆ یەكلادەكاتەوە

Korek Telecom

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایانكرد ئەندریا پێرلۆی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی مەترسی لەسەر دەركردنی هەیە ئەگەر دوو یاری داهاتووی یانەكەی ئەنجامەكانی خراپ بێت.

بەپێی ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئەندریا پێرلۆ لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی یوڤێنتوس دووردەخرێتەوە ئەگەر ئەنجامی خراپ بەرامبەر تۆرینۆ و ناپۆلی بەدەستبهێنێت و دوو یاری داهاتووی یوڤێنتوس چارەنووسی پێرلۆ یەكلادەكاتەوە.

هەروەها پێگەی كاڵچیۆ مێركاتۆ ئەوەی ئاشكرا كرد ئیگۆر تیۆدۆری یاریدەدەری جێگای دەگرێتەوە تا كۆتایی وەرز ئەگەر پێرلۆ لە پۆستەكەی دووربخرێتەوە.

شایەنی باسە بە كۆكردنەوەی 55 خاڵ یوڤێنتوس لە ڕیزبەندی چوارەمی سێریا ئەی دێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!