ئیسپانیا

ڕامۆس: هیچ شتێكی نوێ نیە سەبارەت بە داهاتووم

یاریگا-

سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی هەمان وڵات دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەیان لە كۆسۆڤۆ.

ئیسپانیا لە یاریگای خۆیدا میوانداری كۆسۆڤۆی كرد و یاریەكەی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە ، لە میانەی یاری پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

لە دوای یاریەكە كاپتنەكەی لارۆخا ووتی: گرنگترین شت ئەوەیە كە هاوكاری هەڵبژاردەكەم بكەم ، ئەوەش ئەگەر بە ئەنجامدانی تەواوی یاری بێت یان پێنج خولەك و یەك خولەكیش ، ئەوە شتێكە ڕاهێنەر بڕیاری لەسەر دەدات.

هەروەها ووتیشی: پێوویستە هاوكاری و پاڵپشتی هەڵبژاردەكەمان بكەین بۆ گەشتن بە جامی جیهانی ، وا هەست دەكەم لە بارودۆخێكی باشدام.

سەبارەت بە داهاتووی خۆی لەگەل مێرینگی ووتی: من زۆر ڕوونم لە بارەی داهاتوومەوە هێشتا هیچ هەواڵێك نیە ، ئێستا هیچم نیە بیڵێم كاتێك شتێك هەبێت یەكەم كەس خۆم دەیڵێم.

لە كۆتایشدا ووتی: ئەم وەرزەی ڕیاڵ مەدرید لەم دوو هەفتەیەدا دەردەكەوێت بەرامبەر ئیبار و بارسێلۆنا لە خول و لیڤەرپول لەچامپیۆنسلیگ ، هیوادارم بە باشی دەربكەوین.

شایەنی باسە گرێبەستەكەی ڕامۆس لەگەل ڕیاڵ مەدرید لە كۆتایی وەرز بەسەردەچێت و تا ئێستاش گرێبەستەكەی نوێ نەكراوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button