ئیسپانیا

ڕیاڵ مەدرید بە بڕیارێك بەیڵ شۆك دەكات

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان ئەمڕۆی ئیسپانیا ئەوەیان ئاشكرا كرد یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بڕیاری لەسەر داهاتووی گاریس بەیڵی وێڵزی داوە.

بەیڵ بە شێوەی خواستن یاری بۆ تۆتنهام دەكات و ئامانجی گەڕاندنەوەیەتی بۆ ڕیاڵ مەدرید دوات كۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەكەی.

بە پێی ڕۆژنامەی ”ABC”ی ئیسپانی ڕیاڵ مەدرید بە گاریس بەیڵی ڕاگەیاندووە كە جارێكی دیكە یاری بۆ یانەكە ناكاتەوە.

هەروەها ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە یانە شاهانەكە پێی وایە گاریس بەیڵ سیفاتی سەركردایەتی تێدا نیە دوای ئەوەی چاوەڕوان دەكرا ببێتە شوێنگرەوەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

سەرچاوەكە دووپاتیكردووەتەوە ڕیاڵ مەدرید پەیامێكی بۆ جۆناسان بارنێتی بریكاری كارەكانی ناردووە كە بەیڵ جارێكی دیكە یاری بۆ یانەكە ناكاتەوە ، تەنانەت ئەگەر ئەو وەرزەش ماویەتی لە یانەكە بەردەوام بێت ئەوا هەرگیز بەشداری ناكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button