ئیتاڵیا

بە تۆمەتی سووکایەتی كردن بە ئایین بۆفۆن سزا درا

یاریگا- 

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا دوا بڕیاری خۆیدا لەسەر سزای جیانلویجی بۆفۆنی ئیتاڵی و گۆڵپارێزی یوڤێنتوسی هەمان وڵات بەهۆی سووکایەتی كردن بە ئایین.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا بڕیاریدا بە ڕاگیرانی بۆفۆن لە یەك یاری سێریا ئەی و لە نێوان یوڤێنتوس و تۆرینۆ.

لە یاری نێوان یانەكەی بەرامبەر پارما لە خولی ئیتاڵی وەك لە ڕاپۆرتی ناوبژیواندا هاتووە جیانلویجی بۆفۆن سووکایەتی بە ئایینی بە هاوتیمەكەی مانۆلۆ بۆرتانۆڤا كردووە.

شایەنی باسە شەممەی داهاتوو یوڤێنتوس دەبێتە میوانی تۆرینۆ لە دێربی تۆرینۆ. بە كۆكردنەوەی 55 خاڵ خانمە پیرەكە لە ڕیزبەندی چوارەمی سێریا ئەی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button