چامپیۆنزلیگگرنگترین

سبەینێ بڕیار لەسەر گۆڕانکارییە گەورەکەی خولی پاڵەوانەکان دەدرێت

یاریگا-وابڕیارە سبەی چوارشەمممە یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا کۆببێتەوە و بڕیار لەسەر پەسەندکردن یاخود رەتکردنەوەی شێوازی نوێی خولی پاڵەوانەکان بدات لە ساڵی ٢٠٢٤ـەوە.

لە دیارترین گۆڕانکارییەکاندا، ژمارەی تیمە بەشداربووەکان زیاد دەکرێن بۆ ٣٦ یانە. ٣٤یان لە رێی ریزبەندی خولەکان سەردەکەون ، دوو کورسیش دانراوە بۆ ئەو  یانانەی خاوەن بەرزترین خاڵی ریزبەندی یوفان و سەرنەکەوتوون بۆ پاڵەوانێتییەکە. ئەم گۆڕانکارییەش زیاتر یانە ئینگلیزییەکان سوودی لێدەبینن کە لە ریزبەندی پێشەوەی یوفان بەڵام بەهۆی زۆری یانە بەهێزەکانی ئەو وڵاتە، سەرجەمیان ناگەنە خولی پاڵەوانەکان.

گۆڕانکارییەکی دیکەی گەورە، هەڵوەشاندنەوەی قۆناغی کۆمەڵەکان دەبێت. سەرجەم یانە بەشداربووەکان ١٠ یاری لە قۆناغی یەکەم ئەنجام دەدەن، ئەو هەشت یانەیەی زۆرترین خاڵ کۆدەکەنەوە دەگەنە قۆناغی یەکلاکەرەوە. یانەکانی خاوەن پلەی نۆیەم تاوەکو ٢٤، دەچنە پاشکۆ و براوەکانیان دەگەنە قۆناغی ١٦.

لەدوای قۆناغی ١٦ پاڵەوانێتییەکە بەهەمان ریتمی پێشوو بەڕێوەدەچێت.

بەگوێرەی بی بی سی ئەگەری ٩٩٪ هەیە کە یاساکە قبوڵ بکرێت، بەڵام کێشە بۆ تۆپی پێی ئینگلیزی دروست دەکات چونکە ژمارەی یارییەکانی یانەکان زیاتر دەبن و ئەوەش پێکدادان دروست دەکات لە خشتەی یارییەکانی ئەو وڵاتە بەهۆی هەبوونی سێ جامی ناوخۆیی خۆیان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button