ئیتاڵیاگرنگترینمۆندیال

راهێنەری پۆرتوگال : رۆناڵدۆ وەکو کاپتنی پۆرتوگال دەمێنێتەوە

یاریگا-فێرناندۆ سانتۆس راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال باسی کاردانەوەکەی رۆناڵدۆ دەکات پاش یارییەکەی بەرامبەر سڕبیا.

رۆناڵدۆ رووبەرووی هێرشێکی توندبووەوە لەلایەن هاندەرانی وڵاتەکەی پاش ئەوەی شارەی کاپتنی فڕێدایە سەر زەوی و یاریگای جێهێشت بەهۆی هەژمارنەکردنی گۆڵەکەی لە یاری بەرامبەر سڕبیا.

داوا لە سانتۆس کرا، سەرکردایەتی کردنی پۆرتوگال لە رۆناڵدۆ وەربگرێتەوە بەڵام  ئەمڕۆ راهێنەرە بە ئەزموونەکە لە  لە وەڵامدا وتی “ئەوە تەنها ساتێک بوو لە بێ هیوایی رۆناڵدۆ، رۆناڵدۆ وەک کاپتن دەمێنێتەوە  و ئەو نموونەیە بۆ هەمووان. ئەگەر سوکایەتی بە راهێنەر یاخود یاریزانان بکردایە ئەوکات بیرمان لێدەکردەوە بەڵام شتێکی لەو جۆرە رووینەدا. ئەو هەمیشە دەیەوێت براوەبێت و هاوکاری وڵاتەکەی بکات. دوای تەنها ١٠ خولەک لە یارییەکە پەیامێکی بڵاوکردەوە بەڵام نەمانبینی کەس بڵێت کارێکی باشی کردووە”.

سبەینێ پۆرتوگال لە کۆتا یاری ئەم گەڕەی یارییە نێودەوڵەتییەکان رووبەرووی لوکسەمبۆرگۆ دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button