فه‌ره‌نسا

فەرەنسا ژمارەیەکی 30 ساڵ بەر له ئێستای دووبارە کردەوە

یاریگا- هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە بردنەوە له کازاخستان قەرەبوو یەکسانبوونەکەی پێشتری کردەوە کاتێک لە یەکەم یاریی پاڵاوتنەکان بەرامبەر ئۆکرانیا له یاریگای خۆی یەکسان بوو.

بە بردنەوەی ئەمشەویان 0-2 له کازاخستان، توانی بۆ حەوتەم یاریی لەسەر یەک درێژە بدات بدات بە زنجیرەی سەرکەوتنەکانی لە دەرەوەی خاکی خۆیان.

بەگوێرەی ئامارێکی تۆڕی ئۆپتا، دوایین جار کەڵەشێرەکان توانیبێتان ئەو زنجیرە بردنەوە تۆمار بکەن، مانگی یەکی ساڵی 1990 تا مانگی 10ی ساڵی 1991 بووە.

یاریی داهاتووی کوڕانی دیدیە دیشا ڕۆژی چوارشەممە دەبێت هەر له دەرەوەی فەڕەنسا بەرامبەر بۆسنە و هیرسک.

بابەتی زیاتر

Back to top button