ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

کلاسیکۆی ڕیاڵ و بارسا گەرم بووە لەسەر فابیۆ بلانکۆ

یاریگا- بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید لە کێبڕکێی توندان بۆ گواستنەوەی فابیۆ بلانکۆ.

بلانکۆ تەمەنی 17 ساڵە و لەگەڵ ڤالێنسیای پلە دوو یاری دەکات و توانایەکی ناوازەی لە بڕین و گێلە پێکردنی یاریزاندا هەیە و وەک داهاتووی ئیسپانیا تەماشا دەکرێت. لە ئێستاشدا تەنها سێ مانگی گرێبەستەکەی لەگەڵ شەمشەمەکوێرەکاندا ماوە و دوای ئەو ماوەیەش ئازادە ڕووبکاتە هەر یانەیەکی دڵخوازی خۆی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا، کە پێگەی Goalی وەرزشیش پشتی پێ بەستوون، هەردوو زلهێزەکەی ئیسپانیا چاویان تێبڕیوە و دەیانەوێت لە بەرژەوەندی خۆیانی یەکلای بکەنەوە پێش هەر یانەیەکیتری ئەورووپی.

بابەتی زیاتر

Back to top button