ئه‌ڵمانیا

تۆنی كرۆس وادە وازهێنانی خۆی لە یاریكردنی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند

یاریگا-

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان ، تۆنی كرۆسی ئەڵمانی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بیر لە وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی دەكاتەوە لە دوای كۆتایهاتنی یۆرۆی داهاتوو.

ڕۆژنامەی بێلدی ئەڵمانی دووپاتیكردەوە تۆنی كرۆس بیر لە وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی دەكاتەوە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە دوای كۆتایهاتنی یۆرۆ.

هەروەها ئاماژەشی بەوە كردووە كە كرۆس دەیەوێت بەتەواوی خۆی بۆ ڕیاڵ مەدرید تەرخان بكات پێش ئەوەی بڕیاری وازهێنانی یەكجاری بدات لە یاریكردن.

شایەنی باسە بەهۆی پێكانەوە چەند ڕۆژێك پێش ئێستا ناوەڕاستكارەكەی مانشافت مەشق و ڕاهێنانەكانی هەلبژاردەكەی جێهێشت و گەڕایەوە مەدرید.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button