ئیسپانیا

بارسێلۆنا لەسەر داهاتووی دیمبلی كۆدەبێتەوە

یاریگا-

لەم یاریانەی دواییدا عوسمان دیمبلی ڕۆڵێكی سەرەكی هەیە لە بردنەوەكانی بارسێلۆنا و بە ئاستە بەرزەكەی بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە كە لە ساڵی 2022 بەسەردەچێت.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردەوە كۆبوونەوەیەك دەكرێت لە بارسێلۆنا سەبارەت بە گرنگی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی دیمبلی.

هەروەها ئاماژەشی بەوە كرد ڕونالد كومانی ڕاهێنەر و خوان لاپۆرتا و زۆربەی بەرپرسانی وەرزشی لەگەل بەردەوامی ئەستێرە فەڕەنسیەكەدان.

پێشتر لە كاتی بردنەوەی هەڵبژاردنەكاندا لاپۆرتا سەبارەت بە دیمبلی ووتی: لەو باوەڕەدام دیمبلی باشە ، بەلام كێشەی ئەو ئەوەیە كە ناجێگیرە پێوویستە یانەكە مامۆستایەكی بۆ بگرێت، ئەو دەتوانێت یاریزانێكی تایبەت بێت ئەگەر یانەكە یارمەتی بدات و بەڕێوەی ببات ،من دیمبلیم خۆش دەوێت چونكە ئەو وەك منداڵێك وایە ، ئەو تاكە یاریزانە لە دوای میسی كە سەركردایەتی یانەكەی دەكرد بۆ بردنەوەی یاریەكان.

بابەتی زیاتر

Back to top button