ئه‌وروپا

ڤیدیۆ- كارەبا لە مەشق و ڕاهێنانەكانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەبڕێت و ڕامۆسیش بە گاڵتەوە باسی دەكات

Korek Telecom

یاریگا-

لە كاتی مەشق و ڕاهێنانەكانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا كارەبا دەبڕێت و یاریزانەكان بە ناچاری یاریگا جێ دەهێڵن.

ئەمڕۆ لە یاری پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ جۆرجیا میوانداری ئیسپانیا دەكات.

لە كاتی ڕاهێنانەكانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یاریگای بۆیریس بایشادیز لە ڕووداوێكی كەم وێنەدا لە یاریگاكانی ئەوروپا كارەبا دەبڕێت و بە ناچاری یاریزانەكانی ئیسپانیا یاریگا جێ دەهێڵن پێش تەواو بوونی ڕاهێنانەكانیان.

سەبارەت بە بڕانی كارەبای یاریگا سێرجیۆ ڕامۆسی كاپتنی هەلبژاردەی ئیسپانیا و ڕیاڵ مەدرید ووتی: زۆر شتم بینیوە ڕوویدابێت ، بەڵام بڕانی كارەبا لە كاتی ڕاهێنان ئەوە ڕووداوێكی مێژووییە.

هەروەها ووتیشی: ئێمە ناتوانین هیچ بكەین لە ئێستا با بچینەوە بۆ ژووری خۆگۆڕین.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!