ئیسپانیا

ئینریكی هۆكاری گۆڕانكاریپێكردنی ڕامۆس ئاشكرا دەكات

یاریگا- 

لویس ئینریكی ئیسپانی و ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا هۆكاری گۆڕانكاریپێكردنی سێرجیۆ ڕامۆسی ئاشكرا كرد.

لە پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەر هەردوو هەلبژاردەی ئیسپانیا و یۆنان ڕووبەڕووی یەك بوونەوە و یاریەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون.

لە دوای یاریەكە ئینریكی ووتی: ڕامۆس تووشی هیچ پێكانێك نەبوو كە وای لێ بكات نەتوانێت یاریەكە تەواو بكات بەرامبەر یۆنان.

هەروەها ووتیشی: ڕامۆس لە بارودۆخێكی باشدایە ، پێشتر قسەمان لەسەر ئەوە كرد تەنها گێمێك بەشداری بكات.

هەروەها دڵنیاشی كردەوە ڕامۆس بۆ دوو یاریەكەی دیكە ئاماەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button