ئیسپانیاگرنگترین

مارکا: یەک هۆکار رێگرە لەبەردەم بەنزیمە بۆ بردنەوەی باڵۆن دۆر

یاریگا-رۆژنامەی مارکا دەڵێت کەریم بەنزیمە باشترین هێرشبەری جیهانە و تەنها یەک لەمپەڕی لەبەردەمدایە بۆ بردنەوەی باڵۆن دۆر.

کەریم هەرگیز نزیک نەکەوتۆتەوە لە پلەکانی پێشەوەی باڵۆن دۆر بەڵام ئاستە بەرزەکەی ئەم وەرزەی کردوویەتییە یەکێک لە باشترین هێرشبەرەکانی جیهان.

مارکا دەڵێت بانگهێشتنەکردنەوەی ئەو یاریزانە بۆ فەڕەنسا تاکە هۆکارە کە نەتوانێت بەو ناسناوە شاد بێت، چونکە لەسەر ئاستی یانەکان باشترین هێرشبەری جیهانە، هەروەها پێشتر لوکا مۆدریچ و فابیۆ کاناڤارۆ ئەو خەڵاتەیان پێدراوە بەهۆی ئاست بەرزی لەگەڵ وڵاتەکانیان.

لەم وەرزەدا کەریم خاوەنی ١٧ گۆڵە لە خولی ئیسپانی  و چوار گۆڵی لە خولی پاڵەوانەکانیش تۆمارکردووە، جیاوازییەکی گەورە هەیە لە نێوان ئەو یارییانەی ناوبراو بەشدارە و ئەوانەی بەهۆی پێکان نەیتوانیوە بەشداربێت.

کەریم ئێستا دووهەم گۆڵکاری مێژوویی یاریزانە فەڕەنسییەکانە  بە ٣٦٥ گۆڵ، پێنجەم گۆڵکاری مێژوویی ریاڵ مەدریدە بە ٢٧٢ گۆڵ و پێنجە گۆڵکاری مێژوویی خولی پاڵەوانەکانە بە ٧٠ گۆڵ. ئەوەی ژمارەکان بە نرختر دەکات ئەوەیە کەریم تەنها وەکو هێرشبەری سەرەڕم یاری ناکات و هەروەها هەرگیز لێدانی سزا جێبەجێ ناکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button