ئیتاڵیا

نیدڤید باس لە داهاتووی ڕۆناڵدۆ و پێرلۆ دەكات لە یوڤێنتوس

یاریگا-

یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی ڕاستی ڕۆشتنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەكەی ڕووندەكاتەوە.

ڕۆژنامەكان هەواڵی ڕۆشتنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆیان لە یوڤێنتوس بلاوكردەوە دوای كرانە دەرەوەیان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

پاڤێل نیدڤید جێگری سەرۆكی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی سەبارەت بە كریستیانۆ ووتی: وەرزی داهاتوو لەگەڵمان بەردەوام دەبێت ، ئەو پارچەیەكە لە داهاتووی یوڤێنتوس نابێت دەستی لێ بدرێت.

هەروەها ووتیشی: ڕۆناڵدۆ سەركردایەتی یوڤێنتوس دەكات ئێمە پابەندین بە بەردەوامی ئەوەوە ، بە هیچ شێوەیەك بیر لەوە ناكەینەوە ڕێگەی بدەین وەرزی داهاتوو جێمان بهێڵێت ، چونكە لە بەرنامەماندایە داهاتووی یانەكە لە دەوروبەری بنیات بنێین.

سەبارەت بە داهاتووی پێرلۆی ڕاهێنەر ووتی: پێرلۆ وەرزی داهاتوو لەگەلمان بەردەوام دەبێت و ڕاهێنەری یانەكە دەبێت ، ئێمە متمانەمان بە تواناكانی هەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button