ئیسپانیا

لاپۆرتا چارەنووسی كومان یەكلادەكاتەوە

یاریگا-

خوان لاپۆرتای سەرۆكی نوێی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەكەی لە چارەنووسی خۆی ئاگادار كردووەتەوە.

لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی بارسێلۆنا بە زۆرینەی دەنگ دووبارە خوان لاپۆرتا هەڵبژێردرایەوە.

بەپێی زۆربەی سەرچاوەكان لە دوای كۆبوونەوەی نێوان لاپۆرتا و كومان بڕیاردراوە ڕاهێنەرە هۆڵەندیەكە بۆ وەرزی داهاتووش لە ڕاهێنەرەیەتیكردنی بلاوگرانا بمێنێتەوە.

هەروەها لە كۆبوونەوەكەشدا كومان سەرپشك كراوە بۆ دەستنیشانكردنی ئەو یاریزانانەی كە دەیەوێت بڕۆن و ئەوانەشی بمێننەوە و باس لە یاریزانی نوێش كراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button