ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڕیاڵ لە ئەستێرەیەکی دیاری تۆتنهام نزیک بووەتەوە

یاریگا- ڕیاڵ مەدرید لە ئێستاوه هەوڵەکانی دەست پێ کردووە بۆ گواستنەوەیەکی گەورە لە گواستنەوەکانی هاوینەدا.

بەپێی زانیارییەکانی ڕادیۆی کایناسێری ئیسپانی، یانە شاهانەکە پلانی پێشوەختەیان داناوە لە باری شکست هێنانیان لە گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند و بۆ ئەو مەبەستەش هاری کینی ئەستێرەی دیاری تۆتنهامیان لەپێشینەی پلانەکانیان داناوە.

سەرچاوەکە باس لەوەش دەکات کە ڕیاڵ بۆ ئەو مەبەستە، قسەیان تەنها لەگەڵ برایەکی گۆڵکارە ئینگلیزییەکە کردووە نەک هیچ نێوەدێکیتر، ئەوەش بۆ ئەوەی گواستنەوەکه ئەگەر سەریگرت ئەوا کەمتری تێ بچێت لە ڕووی نرخەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button