ئیسپانیا

ڤیدیۆ- یاریزانێكی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە ڕاهێنانەكاندا لە هۆش خۆی دەچێت

یاریگا-

موسا دیمبلی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی لە ڕاهێنانەكانی ئەمڕۆی یانەكەی لە هۆش خۆی دەچێت و دەبورێتەوە.

بەپێی ڕادیۆی ماركای ئیسپانی موسا دیمبلی لە ڕاهێنانەكانی ئەمڕۆی ئەتلەتیكۆ مەدرید دەبورێتەوە و بەوەش ترسێكی زۆری درووست كرد.

لە كاتی ڕاهێنانەكاندا دیمبلی لە پڕ دەكەوێتە سەر زەوی و هاوتیمەكانی بەخێرایی دەچنە لای و بەسەركەوتووی ڕزگار كرا و لەژێر چاودێری پزیشكدایە.

سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن دیمبلی تووشی دابەزینی پەستانی خوێن بووە بەهۆیەوە بۆ ماوەی چەند خولەكێك هۆشی لەدەستداوە.

شایەنی باسە موسا دیمبلی بەشێوەی خواستن لە لیۆنەوە پەیوەندی بە ڕۆخی بلانكۆسەوە كرد لە گواستنەوەكانی زستانەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button