ئیسپانیا

دێمبڵی: ڕاستگۆیانە بڵێم ساڵی 2017 زۆر لاواز بووم، ئێستا باشم

یاریگا- عوسمان دێمبڵی ڕازیە لە ئاستی ئێستای و ددان بەوەشدا دەنێت کە پێشتر زۆر لاواز بووە.

لە لێدونێکیدا بۆ Telefoot یاریزانە فەڕەنسیەکە کە تازەکی بانگهێشت کراوەتەوە بۆ هەڵبژارەکەی دوای بەرەوپێشچوونەوەی ئاستی لەم دواییە لەگەڵ بارسێلۆنا، وتی: “ڕاستگۆییانە بیڵێم، ساڵی 2017 زۆر لاواز بووم.  ئێستا له ڕوووی جەستەییەوە گۆڕاوم و هەست بە باشتر ئامادییم دەکەم بۆ یارییەکان. ئەم شاڵ باشتریش دبێت. لەگەڵ بارسێلۆنا زۆر بەرەوپێش چووم، بەهۆی ڕاهێنەرانی توانای جەستەیی و شێوازی ڕاهێنان کردن و چۆنێتی خۆئامادەکردن بۆ یارییەکان. ئێستا هەست بە باشی دەکەم سەرەڕای جەنگی سێ ساڵەم لەگەڵ پێکاندا. بەڵام دابێت ئەو ئەزموونانە بە زەردەخەنەوە قبووڵ بکەیت.”

عوسمانی تەمەن 23 ساڵ، بۆ 23 یاریی لەسەر یەکە بەشداری یارییەکانی بارسا دەکات کە ئەوەش باشترین ڕێژەیە بۆی لەوەتەی سای 2017 بە بڕی 105 ملیۆن یۆرۆ لە دۆرتمۆندەوە گواسترایەوە بۆ بلاوگرانا.

بابەتی زیاتر

Back to top button