ئینگلتەرا

چێڵسی بۆندەکەی سیلڤا بۆ وەرزێکیتر نوێ دەکاتەوە

یاریگا- یانەی چێڵسی ئینگلیزی و تیاگۆ سیلڤا گەشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی نێوانیان.

بەپێی ئەو زانیارییەی le 10 sport بڵاوی کردۆتەوە، بلووز و یاریزانە بەڕازیلییەکە قایل بوونە بە مانەوەی سیلڤا بۆ ساڵێکیتر لە ستامفکرد بریج.

بەرگریکارە بەئەزموونەکە هاوینی ڕابردوو لە پاریس سان جێرمانەوە ڕووی کردە چێڵسی بۆ ماوەی ساڵێک و ئەگەری درێژکردنەوەی بۆ ساڵێکی زیاتر.

سەرەڕای تەمەنەکەی (36 ساڵ) سیلڤا بە هاتنی بۆ یانە لەندەنییەکە ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو بۆ هێڵی بەرگری.

بابەتی زیاتر

Back to top button