ئه‌وروپا

چابی ئەلۆنسۆ پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەیەكی بەهێزی ئەڵمانیا وەردەگرێت

یاریگا-

چابی ئەلۆنسۆ ئەستێرەی پێشووی یانەكانی ڕیاڵ مەدرید و بایرن میونشن پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەیەكی بەهێزی ئەڵمانیا وەردەگرێت.

لە ئێستا ئەلۆنسۆ ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ سۆسیدادی لاوانە دوای ئەوەی بە شێوەیەكی فەرمی لە ساڵی 2017 وازهێنانی خۆی لە یاریكردن ڕاگەیاند.

بەپێی ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی چابی ئەلۆنسۆ پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەی بروسیا مونشنگلادباخی ئەڵمانی وەردەگرێت.

هەر بەپێی هەمان سەرچاوە هەردوولا گەشتوونەتە ڕێككەوتنی كۆتایی و لە وەرزی داهاتوودا دەبێتە ڕاهێنەری یانە ئەڵمانیەكە.

بروسیا مونشنگلادباخ لەسەر دەستی مانچێستەر سیتی ماڵئاواییان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای ئەم وەرزە كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button