ئه‌وروپا

ئەلیگری هۆكاری ڕەتكردنەوەی ڕیاڵ مەدرید ئاشكرادەكات و وەڵامی بەراوردكردن لە نێوان میسی و ڕۆنالدۆ دەداتەوە

یاریگا-

ماسیمیلیانۆ ئەلیگری ڕاهێنەری پێشووی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی هۆكاری ڕەتكردنەوەی ڕیاڵ مەدرید ئاشكرادەكات و وەڵامی بەراوردكرایەكان لەنێوان میسی و ڕۆنالدۆ دەداتەوە.

دوو وەرز پێش ئێستا ئەلیگری یوڤێنتوسی جێهێشت و دوای ئەوە ڕاهێنەرایەتی هیچ یانەیەكی نەگرتووەتە دەست.

لە لێدوانیدا ئەلیگری بۆ سكای سپۆرت ووتی: ڕیاڵ مەدرید پەیوەندی پێوەكردم پێش سێ ساڵ ، بەڵام بەڵێنم بە یوڤێنتوس دابوو كە بمێنمەوە ، ئەوە تاكە گرێبەست بوو كە ڕەتمكردەوە.

لەوەڵامی پرسیاری گەڕاندنەوەی بۆ یوڤێنتوس ڕاهێنەرە ئیتاڵیەكە ووتی: مەحاڵە ئەوە بزانرێت ، بەڕای من پێرلۆ كاری باش دەكات سوپەری بردەوە و لە یاری كۆتایی جامدایە و ڕكابەی خولی ئیتاڵی دەكات.

هەروەها لە وەڵامی بەراوردكردنی میسی و ڕۆنالدۆ ووتی: ڕۆنالدۆش مرۆڤە و هەڵەدەكات بەڵام كەم یاریزان وەك ئەو دەتوانێت لە ڕێگای بەرەو گۆڵ یاریزان ببڕێت.

هەروەها ووتیشی: بەهێزی ئەو ئەوەیە تەنها بردنەوە لە بەرنامەیدایە، پێنج باڵۆن دۆری بردووەتەوە و چەندین نازناوی بردوەتەوە.

” نازانم میسی و ڕۆنالدۆ دوو یاریزانی جیاوازن ، یەكیان مەزنترە و ئەویتریان باشترینە”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button