خوله‌کانی دیکە

گریانی بە کوڵی یاریزانێک دوای ئەنجامدانی یەکەم یاریی خۆی بە درێسی یانەکەیەوە

یاریگا- میدیا جیهانییەکانی تایبەت بە وەرزش بە بایەخەوە دیمەنی گریانی بە کوڵی یاریزانێکی خولی پورتوگالیان بڵاو کردەوە کاتێک نەیتوانی ڕێ لە فرمێسکەکانی بگرێت پاش ئەنجامدانی یەکەم یاریی خۆی.

داریۆ ئێسیگۆ، کە شەش ڕۆژێک دەبێت تەمەنی بووە بە 16 ساڵ، لە یاریی نێوانی سپۆرتینگ و ڤیکتۆریا گیمارشدا و لە خولەکی 84 لە بری جواو ماریۆ هێنرایه یارییەکەوە، دوای فیکەی کۆتایی ناوبژیوان کتوپڕ لاوە پورتوگالییەکە فرمێسکی شادی ڕشت بۆ ئەو شەوە مێژووییەی چاوەڕوانی کردووە.

– ڤیدیۆی دیمەنەکە:

وەک پاڵپشتیەک، هاوتیمەکانی لێی کۆ دەبنەوە و دواتریش لە زۆر لاوە پەیامی پاڵپشتی و هاندانی پێ دەگات.

بابەتی زیاتر

Back to top button