ئیتاڵیا

ڕۆناڵدۆ دەتوانم تا تەمەنی 40 سالی بەردەوام بم لە یاریكردن

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرزی ڕابردووی سێریا ئەی بردەوە.

لە چاوپێكەوتنیدا بۆ تۆڕی سكای سپۆرتی ئیتاڵیا ووتی: ساڵێكی سەیر بوو ، ساڵێك هیچ كەس نایەوێت بەلام لەسەر ئاستی تاكە كەسی و بە كۆمەڵ ساڵێكێ باش بوو چونكە خولی ئیتاڵیمان بردەوە.

هەروەها ووتیشی: لە سەرەتاوە یاریكردن لە یاریگای بێ هاندەر شتێكی سەختە بەڵام وویستمان نازناوەكە ببەینەوە و ئەنجامیشماندا ، چامپیۆنسلیگمان لەدەستدا بەڵام ئەمە تۆپی پێیە.

بەردەوام بوو ووتی: ساڵێكی باش و سەیریش بوو لە هەمان كاتدا گۆڵەكەم بەرامبەر سامپدۆریا جوانترین گۆڵم بوو.

ڤیدیۆی گۆڵەكەی:

IMG_3401

لە كۆتایشدا ووتی: سوپاسی هاوڕێكانم دەكەم كە بە بێ ئەوان نەمدەتوانی ئەو خەڵاتە ببەمەوە سوپاسی ئەو هاوڕێیانەم دەكەم كە دەنگیان پێدام ، هەستدەكەم دەتوانم لەسەر هەمان ئەم ئاستەم بەردەوام بم لە یاریكرن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button