چامپیۆنزلیگ

زیدان: یارییەکەی لیڤەرپوول ماندووکەر دەبێت

یاریگا-زینەدین زیدان ئەمڕۆ وەڵامی چەند پرسیارێکی رۆژنامەوانانی دایەوە لە نێویاندا پرسی ئەنجامی تیروپشکی قۆناغی چارەگی کۆتایی خولی پاڵەوانەکان.

ئەمڕۆ لە میانەی تیروپشکەکەدا، ریاڵ مەدرید رووبەرووی لیڤەرپوول دەبێتەوە. زیدان لە وەڵامێکی کورتدا وتی “دەزانین لەم قۆناغەدا هەموو یارییەک هەر قورسە، پێم وایە یارییەک دەبێت کە زۆر هەوڵی دەوێت و ماندووکەر دەبێت بەڵام ناتوانم بڵێم تیروپشکێکی باش بوو یا خراپ”.

زیدان باسی لە ئەگەری ئەوەی یارییەکەییان لە دەرەوەی ئیسپایا ئەنجام بدرێت وتی”بەدڵنیاییەوە پێمان باشترە لە ئیسپانیا بێت بەڵام لە هەر شوێنێک بڕیار بدرێت ئێمە ئامادەین.

بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەگەری ئەوە هەیە یارییەکەی نێوانیان لە دەرەوەی ئیسپانیا و ئینگلتەرا ئەنجام بدرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button