ئیتاڵیا

ئەگەری هەیە یاریی داهاتووی ئینتەر ئەنجام نەدرێت بەهۆی کۆرۆناوە

Korek Telecom

یاریگا- تا دێت تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا یاتر دەبێت لە ڕیزی یاریزانەکانی ئینتەر میلان و ئەگەری هەیە یاریی داهاتوویان بەو هۆیەوە دوا بخرێت.

پێشتر لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی ڕابردوو ئینتەر توشبوونی هەریەکە لە دی ئامبرۆسیۆ و هاندانۆڤیچی ڕاگەیاند و ئەمڕۆش پشکنینەکانی ستیفان دی فری و ماتیاس ڤیسینیو بە ئەرێنی گەڕایەوە و هەڵگری ڤیرۆسەکەن.

یانەکە ڕایگەیاند کە دەستەی تەندروستی شاری میلانۆ داوای کردووە هەموو چالاکییەکانی نێرازوری بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بوەستێت و ڕێگە بە یاریزانانی هەڵبژاردەکانیش نەدرێت بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانیان.

ئەوەش وا دەکات ئینتەر یاریەکەی ڕۆژی شەممەیان بەرامبەر ساسلۆ ئەنجام نەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!