ئیسپانیا

داواکارییەکی هەڵبژاردەی بەلجیکا چارەنووسی هازارد لە ڕیاڵ دەخاتە دۆخێکی ئاڵۆزەوە

یاریگا- هەر پێکانەکانی نییە کە ئیدن هازاردی بێزار بکردووه، لە ئێستادا ئەو یاریزانە لەنێوان داخوازیەکانی هەڵبژاردەکەی لەلایەک و، هەڕەشەکانی ڕیاڵ مەدرید لەلایەکیترەوە گیری خواردووە.

دوای دووبارە تووشبوونەوەی بە پێکان لە یارییەکەی ڕۆژی شەممەیان بەرامبەر ئێڵچی، لەلایەن هەڵبژاردەی بەلجیکاوە داوا لە ئەستێرەکەیان کراوە کە هەرچی زووترە نەشتەرگەری ئەنجام بدات تا بۆ یارییەکانی یۆرۆی 2020 کە هاوینی ئەم ساڵ بەڕێوە دەچێت، لە ئامادەبوونێکی تەواودا بێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بەرنامەی ئێلچیرنگیتۆی ئیسپانی، یاریزانە بەلجیکییەکە لەلایەن ڕیاڵەوە ئەو هەڕەشەیەی لەسەرە کە ئەگەر بێت و ئامانجی لەپێشینەی داخوازیی هەڵبژاردەکەی بێت پێش ئەوەی بە تەواوەتی چاک ببێتەوە، ئەوا دەستبەجێ دەستبەرداری دەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button