ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترینیاریگا

هازارد لە مەترسیەکی گەورە رزگاری بوو

یاریگا
ئێدین هازارد، یاریزانی بەلجیکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە بریارەکەی پاشگەز بووەتەوە و نایەوێت جارێکی دیکە نەشتەرگەری بۆ پێکانەکەی بکات.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووە پاش ئەوەی یاریزانەکەی مێرنگی جارێکی دیکە لە پاژنەی قاچی تووشی پێکان بوو، بریاریدا نەشتەرگەری بۆ ئەو پێکانەی بکات، بەڵام هەر زوو هۆشداری ئەوەی پێدرا کە لەوانەیە بە هۆی ئەم پێکانە بە یەکجاری لە یاریی کردن بێ بەش ببێت، بۆیە پاش راوێژ کردن لەگەڵ یانەکەی، بریارەکەی گۆڕی و نایەوێت ئەم کارە بکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە تیمی پزیشکی ریال مەدرید ئامۆژگاری هازاردیان کردووە، پشوو درێژ بێت و لەسەرخۆ راهێنان بکات باشترە لەوەی کە نەشتەرگەری بۆ پێکانەکەی بکات، واتە هیچ وادەیەک بۆ گەڕانەوەی ئەو یاریزانە بۆ یاریگاکان دیار نیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button