چامپیۆنزلیگ - یۆرۆلیگفه‌ڕه‌نسا

کایلۆر ناڤاس پێشەنگە لە کارێکی نەکردەنی لەسەر ئاستی گۆڵپارێزانی فەرەنسا

Korek Telecom

یاریگا- کایلۆر ناڤاس ژمارەیەکی تۆمار نەکراوی بە ناوی خۆیەوە تۆمار کرد لەسەر ئاستی گۆڵپارێزانی خولی فەڕەنسی له سەرەتای وەرزەکەوە تا ئێستا.

گۆڵپارێزە کۆستاریکییەکە ئەمشەو لە میانی جامی فەڕەنسا بەرامبەر یانەی لیل توانی لێدانێکی سزا بگەڕێنێتەوە لەو یارییەی کە ناڤاس و هاوڕێکانی بردنەوەیان تۆمار کرد و سەرکەوتن بۆ قۆناغی هەشتی جامەکە.

پێش چەند ڕۆژێکیش، ناڤاسی تەمەن 34 ساڵ لێدانی سزای لیۆنێل مێسی گەڕاندوە و نەیهێشت بارسێلۆنا بیر لە ڕیمۆنتادا بکەنەوە.

بەگوێرەی پێگەی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارەکان، ناڤاس یەکەم گۆڵپارێزە لەم وەرزەی خولی فەڕەنسی لە هەر سێ پاڵەوانێتی خول و جامی ناو خۆی ئەو وڵاتە و، خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا سێ جار تێیاندا لێدانی سزا بگەڕێنێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!