ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ - یۆرۆلیگگرنگترین

رامۆس باسی کاردانەوەکەی دەکات بەرامبەر هەلەکەی ڤینیسیوس

Korek Telecom

یاریگا-سێرجیۆ رامۆس پاش  یارییەکەی شەوی رابردوویان بەرامبەر ئەتەلەنتا، باسی کاردانەوەکەی دەکات بەرامبەر هەڵەیەکی ڤینیسیوس کە بووە جێی سەرنجی میدیاکان.

کاپتنەکەی قەڵای سپی نەیتوانی توڕەیی و نیگەرانی خۆی بشارێتەوە بەرامبەر لەدەستدانی هەلێکی ڤینیسیوس جونیۆر سەرەڕای ئەنجامدانی کارێکی گەورە بەر لە کۆتا لێدان.

ئەو پرسە رووبەرووی سێرجیۆ کرایەوە و ئەویش وتی “نیگەران بووم چونکە جێی داخ بوو کە بەشە قورسەکەی ئەنجامدا بەڵام کۆتا لێدانی گۆڵ نەبوو. زۆر دڵخۆش دەبم ئەگەر ئەو گۆڵەی تۆماربکردایە چونکە ڤینی شایستەی ئەوەبوو گۆڵەکە تۆماربکات. خۆم فڕێدایە سەر زەوی چونکە لە دڵەوە ئازارم پێگەیشت و  ڤینی شایستەی ئەو گۆڵە بوو. هەرکاتێک یاری بکات هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات و ئەمشەویش یارییەکی گەورەی ئەنجامدا، هەر کە یارییەکە ئەوە بوو ئەوەم پێ وت””.

سەرەڕای لەدەستدانی دوو هەلی گۆڵ بەڵام ئاستە بەرزەکەی لاوە بەڕازیلییەکە بووە جێگەی ستایشی میدیاکانی ئیسپانیا و هاندەرانی یانەکە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!