ئیسپانیا

رامۆس: بەپێی ئاستمان حکوممان بدەن نەک تەمەن!

یاریگا-سێرجیۆ رامۆس داوا دەکات هێندە سەرنجی خەڵک لەسەر تەمەنی یاریزانانی ریاڵ مەدرید نەبێت و بەڵکو سەیری ئاست و ئەنجامییان بکەن.

شەوی رابردوو، مەدرید بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و خۆیان گەیاندە چارەگی کۆتایی خولی پاڵەوانەکان پاش بردنەوە لە ئەتەلەنتا. رامۆس سەبارەت بە هەڵکشانی تەمەنی یاریزانانی مێرەنگی وتی “نابێت کەس بە پێی تەمەن حکوممان بدات بەڵکو  ئاستمان دەبێت پێوەربێت. کە ساڵانێکی زۆر گرنگی بە خۆت و جەستەت دەدەیت، ئێستا بەرهەمەکەی دەدروویتەوە، هەمیشە هەوڵ دەدەین باشترینی خۆمان نیشان بدەین”.

هەڵکشانی تەمەن لەنێو یاریزانانە سەرەکییەکانی ریاڵ مەدرید بووەتە کێشە بۆ پلانەکانی داهاتووی یانەکە, تەمەنی هەریەک لە رامۆس، مۆدریچ، کرۆس، بەنزیمە گەیشتووەتە ٣٤، ٣٥،٣١ و ٣٣ ساڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button