ئیتاڵیایاریگا

یاریزانێکی ئینتەر تووشی کۆرانا بوو

یاریگا- یانەی ئینتەر میلان تووشبوونی یاریزانێکی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئینتەر ڕاگەیاند پشکنینەکانی دانێلۆ دی ئامبرۆسیۆی یاریزانیان بە ئەرێنی گەڕاوەتەوە و هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.

ڕۆژنامەی گازێتا دێلۆ سپۆرت ئاشکرای کردووە کە ئەو بەرگریکارە پاش یارییەکەیان بەرامبەر تۆرینۆ، کە بەشداری نەکرد، هەستی بە باشی نەکردووە و نیشانەی وەک پەتای تێدا دەرکەوتووە و بە تەنها گەڕاوەتەوە بۆ میلانۆ.

لە ئێستادا بەرگریکارە ئیتاڵییەکە خۆی کەرەنتینە کردووە و هاوتیمەکانیشی ڕێکارە تەندروستییەکان جێبەجێ دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button