ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌یاریگا

بەپەلە: گریزمان بە ئەتڵەتیکۆی ڕاگەیاند ئەم هاوینە یانەکە جێدەهێڵێت

یاریگا- وا دیارە ئەنتوان گریزمان کۆتا ڕۆژەکانی خۆی لەگەڵ ئەتڵەتیکۆ مەدرید بەسەر دەبات و هەموو شتێکی سەبارەت بە جێهێشتنی یانەکەی یەکلایی کردۆتەوە.

تۆزێک پێش ئێستا زۆربەی سەرچاوە بەناوبانگەکانی جیهان هەواڵی ئەوەیان بڵاو کردوەوە کە گریزمان بە ئەتڵەتیکۆی ڕاگەیاندووە ئەم هاوینە یانەکەی جێدەهێڵێت. ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانیی ئەوەشی ڕوونکردۆتەوە کە یاریزانەکە لەگەڵ دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەر و، میگێل ئانخێل جیل مارتنی سەرۆکی یانەکە کۆبووەتەوە و بڕیاری جێهێشتنی پێ ڕاگەیاندوون.

ئەو سەرچاوانە ئەوەشیان دەرخستووە کە ڕۆژی شەممە کۆتا یاریی گریزۆ دەبێت لەگەڵ ڕۆخی بلانکۆس.

نزیکترین یانە تا ئێستا لە گۆڵکارە فەڕەنسییەکەی ئەتڵەتیکۆوە، بارسێلۆنایە و دەمێکە باس لەو گواستنەوەیە بە گەرمیی دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button