یاریگا

کلاسیکۆی ڕیاڵ و بارسا له دەرەوەی یاریگا لەپێناو گواستنەوەی بەرگریکارێک دەبێت

یاریگا- ڕیاڵ مەدیدر و بارسێلۆنا کلاسیکۆی نێوانیان دەبەنە دەرەوەی یاریگا لەپێناو گواستنەوەی بەرگریکارێک.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە کە ئەو دوو زلهێزەی ئیسپانیا هاوینی دادێ هەموو هەوڵەکانیان دەخەنە گەڕ بۆ قایل کردنی ئیبراهیما کوناتی بەرگریکاری یانەی لایپزیگی ئەڵمانی.

بەرگریکارە فەڕەنسییەکە تەمەنی 21 ساڵە و خاوەنی باڵایەکی بەرزە 194سم و خاوەنی توانایەکی باشە. لە تایبەتمەندییە دیارەکانی ئیبراهیما بە باشی بە تۆپەوە لە هێڵی بەرگرییەوە دەچێتە پێشەوە و بۆتە جێی سەرسامی زینەدین زیدان و ڕناڵد کومان.

بابەتی زیاتر

Back to top button