ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی: مێسی ژمارەیەکی مێژوویی بارسای یەکسانکردەوە

یاریگا-لیۆنێل مێسی ژمارەی پێوانەیی زۆرترین یاری لەمێژووی بارسێلۆنا یەکسانکردەوە بە بەشداریکردنی لە یارییەکەی هوێسکا.

لە هەفتەی ٢٧ی خولی ئیسپانیدا، مێسی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەیدابوو، ئەوەش یاری ژمارە ٧٦٧ی ئەفسانە زیندووەکەیە بە درێسی بلەوگرانا. بەم ژمارەیە لیۆ ژمارە پێوانەییەکەی زاڤی هێرناندێزی یەکسانکردەوە وەک زۆرترین یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا و یەکێکە لە گەورەترین ئامارەکانی مێژووی بارسا.

لە یاری رۆژی یەکشەممەدا بەرامبەر ریاڵ سۆسیداد مێسی دەتوانێت ژمارە پێوانەییەکە بشکێنێت و ئەوەش بخاتە پاڵ سەروەرییە بێ کۆتاییەکانی دیکەی لەگەڵ ئەو یانەیەدا.

مێسی لە ٢٠٠٠ دا پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد و لە ٢٠٠٤ ـەوە یاری بۆ تیمی یەکەم دەکات.  خاوەنی ریکۆردی گۆڵکاری مێژوویی یانەکەیە بە ٦٥٩ گۆڵ و هەروەها خاوەنی زۆرترین ناسناوە بە ٣٣ ناسناو.

بابەتی زیاتر

Back to top button